مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا باس له كۆبوونه‌وه‌ى لوتكه‌ى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا هیچ شتێكى فه‌رمى له‌و باره‌وه نییه.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له میدیاكان بڵاوكراوه‌ته‌وه، بڕیار وایه له چه‌ند رۆژى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر ئاستى باڵا له نێوان یه‌كێتیی و پارتى و چه‌ند حزبێكى تر به‌ڕێوه‌بچێت.
ئامانج له كۆبوونه‌وه‌كه بۆ چاره‌سه‌ركردنى دۆخى چه‌قبه‌ستووى هه‌رێمى كوردستان، پێكهێنانى حكومه‌ت و كاراكردنى په‌رله‌مان و چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى نێوان دوو حزبى ده‌سه‌ڵاتداره.
به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون “تا ئێستا له لایه‌ن هه‌ردوو حزب، یه‌كێتیی و پارتى به فه‌رمى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه رانه‌گه‌یه‌ندراوه”.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا “تا ئێستا نه كاتى كۆبوونه‌وه‌كه دیاریكراوه، نە بڕیارى لێوه‌دراوه”.
ع