مەودا میدیا-
وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران ئاشکرایکرد ئەو کارە دوژمنکارانەی ئەمەریکا دەیکات هۆکاری ناسەقامگیرییە لە ناوچەکەدا، پێشنیازەکانیان بۆ واشنتۆن بەخشندە و بەرپرسیارانە بووە، تەنها داوای مافی خۆیان کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ.
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند “وەڵامەکەیان بۆ ئەمەریکا داواکاریی گونجاو و لۆژیکی لەخۆدەگرێت و بەرژەوەندییەکانی تەواوی ناوچەکە لەبەرچاوگیراوە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشوازیی لە هەموو هەوڵە دیپلۆماسییەکان دەکەن بۆ بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیریی لە ناوچەکە، پاکستانیش رۆڵی خۆی وەک ناوبژیوانێک بە شێوەیەکی پیشەیی دەگێڕێت”.
ب ح