نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، به‌هاى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و هۆكاره‌كه‌شى ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌یه‌.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو له‌ سلێمانى به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و بۆ سه‌رو 150 هه‌زار به‌رزبووه‌وه‌”.

وتیشى “100 دۆلار بۆ 151 هه‌زار و 700 دینار به‌رزبووه‌وه‌، هۆكارى به‌رزبوونه‌وه‌كه‌ش بۆ ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌ و شه‌قامى عیراق ده‌گه‌ڕێته‌وه‌”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بانكى ناوه‌ندیی عیراق رۆژانه‌ دۆلار به‌ 1320 دینار ده‌داته‌ كۆمپانیاو بانك و بازرگانه‌كان.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان