ئێران كاره‌ساتێكى گه‌وره‌ى شاردووه‌ته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

لە دەرەوەی دوورگەی خارگ، کە گرنگترین ده‌رمارى نەوتی ئێرانە، کەناراوەکانی سپی پاک و خاوێنی دوورگەی شیدوار سەردەمانێک ئەوەندە پاک و خاوێن بوون کە ئێرانییەکان نازناوی “ماڵدیڤەکانی ئێران”یان لێنا.

بەڵام ئەمڕۆ کەناراوەکان رەش دەبنەوە و دەریا کە سەردەمانێک سەرچاوەی ژیان بووە، بووەتە شایەتحاڵێکی بێدەنگ بۆ تێچووی شەڕ.

لە دەرەوەی گرنگترین بەندەرەکانی نەوتی، یەکێک لە نهێنیترین کارەساتە ژینگەییەکان لە دوای سەرهەڵدانی دوایین شەڕ لە ناوچەکەدا سەریهەڵداوە.

رژانی نەوتی بەرفراوان بەسەر زیاتر لە 45 هەزار کیلۆمەتر چوارگۆشەی ئاودا بڵاوبووەتەوە، شرۆڤەکاران بڕی نەوتی رژاویان بە نزیکەی 80 هەزار بەرمیل خەمڵاندووە، لەکاتێکدا تا ئێستا هۆکارەکەی نادیارە.

كه‌ناڵى سكاى نیوزى عه‌ره‌بى بڵاویكرده‌وه‌، بە گوتەی شارەزایان، رژانی کارەساتبار، گوزارشت لە تێکچوونی توندی ژێرخانی نەوتی بەساڵاچووی ئێران دەکات، کە لە ئەنجامی پشتگوێخستنی درێژخایەنی دەیان ساڵە، خراپی پاراستن و گەندەڵی ئیدارییە.

سەرەڕای ئەو ملیارەها دۆلارە لە داهاتی نەوت کە ڕژاوەتە ناوەوە، رژیمی ئێران نەیتوانیوە بۆ مۆدێرنکردنی بۆری و ئیمکاناتە بەسەرچووەکانی، سروشت ئەمجارە باجەکەی بدات.

بەم شێوەیە “ماڵدیڤەکانی ئێران” لە یەدەگێکی سروشتی پاکەوە گۆڕاوە بۆ قوربانییەکی دیکەی بێتوانایی درێژخایەنی وڵات لە بەڕێوەبردنی گرنگترین سەرچاوەکەی.

لەگەڵ فراوانبوونی رژانەکە، وێنەکان بە خێرایی بڵاوبوونەوە و بۆ جیهان ئاشکرای کرد کە ئێران هەوڵی شاردنەوەی چی داوە.

مەترسییەکە تەنها بە ئێران کۆتایی نایەت، کەنداوی عەرەبی دەریایەکی کراوە نییە، بەڵکو ئاوێکی نیمچە داخراوە و بە هێواشی دەجووڵێت، واتە هەر پیسبوونێک لەوێ نیشتەجێ بێت، دەتوانێت بۆ ساڵانێک بمێنێتەوە، بەپێی شارەزایان.

زیان لێرەدا تەنها سەربازیی نییە، دەتوانرێت ئاسانکارییەکان چاکبکرێنەوە، هێڵەکانی هەناردەکردن بگەڕێنرێنەوە و تەنانەت کاریگەریی مانگرتنەکانیش رەنگە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا کاڵ ببنەوە، بەڵام سروشت ئەم لوکسەی نییە.

بۆیە ڕەنگە ئەمە یەکەم زیانی سەربازیی ئێران نەبێت، بەڵام رەنگە تاکە زیانێک بێت کە بە هیچ پەیمانێک و رێککەوتنێک قەرەبوو نەکرێتەوە، ئەمە ئەو باجەیە کە دەریا بەناوی ئەو کەسانەوە دەیدات کە شەڕیان لە کەناراوەکانیدا هەڵگیرساند.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان