مەودا میدیا-
سەرۆکی ئەمەریکا ئاشکرایکرد گۆڕانکارییەکی گەورە لە پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران روویداوە، کۆماری ئیسلامی هەنگاوی جددی ناوە و گۆڕانکارییەکی ئەرێنی لە حکومڕانییەکەیدا کردووە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند “پڕۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە ئێران بە فەرمی کۆتاییهاتووە، ئەمەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ داواکارییە نێودەوڵەتییەکان دەبینرێت سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” واشنتۆن و تاران پێکەوە کار دەکەن بۆ لابردن و پاککردنەوەی ئەو پاشماوە ئەتۆمییە نێژراوانەی کە لەناو خاکی وڵاتەکەدا هەبوون، تاوەکو مەترسییە ئەتۆمییەکان بە تەواوی نەمێنێننەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەسەڵاتی ئێران گۆڕانکارییەکی زۆر ئەرێنی و سوودبەخشی لە سیستەمی حوکمڕانیی خۆیدا کردووە و ئەمەش نیشانەی نەرمبوونێکی زۆری واشنتۆنە بەرامبەر تاران، ئامادەن دانووستانی راستەوخۆ لەسەر لابردنی سزاکانی سەر ئێران”.
ب ح