رێککەوتنی کۆتایى بۆ جێبەجێکردنی سیستمی ئەسیکۆدا واژۆکرا

مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد ​لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و فیدراڵ، شاندێکی لێژنەی باڵای تەکنیکی وەزارەتە پەیوەندارەکانی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدایان کرد.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند “رزگار حەمەد خدر، راوێژکار لە وەزارەتەکەیان بە نوێنەرایەتی وەزارەت، لە بەغدا لەگەڵ بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی فیدراڵ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی کشتوکاڵ بە مەبەستی جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا) و بەدواداچوون بۆ بڕیارەکانی کۆبوونەوەی پێشووی هەردوولا لە 28ی نیسانی 2026، رێکخرا، گفتوگۆ لەسەر میکانیزمەکانی کاراکردنی رۆژمێری کشتوکاڵی یەکگرتوو کرا، بە ئامانجی رێکخستن و پەرەپێدانی پرۆسەی هەناردە و هاوردەکردنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لەسەر بنەمای هاوکاریی هاوبەش کۆبووەتەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “​دوا بەدوای کۆبوونەوەکە و لەسەر داوای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ، ئەمڕۆ رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان وەزارەتی کشتوکاڵی فیدراڵ و وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان واژۆ کرا، بەمەش هەردوولا گەیشتنە قۆناغی کۆتایی بۆ جێبەجێکردنی سیستەمی (ئەسیکۆدا) کە رۆڵێکی گرنگی دەبێت لە بە بازارکردن و پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی لە رێگەی رۆژمێری کشتوکاڵیی یەکگرتووەوە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان