یەکەمین خەڵاتی نێوده‌وڵه‌تیی مەستوورە لە سنە بەڕێوەدەچێت

مه‌ودا میدیا-

زانکۆی کوردستان “سنه‌” یەکەمین خەڵاتی نێودەوڵەتیی مەستووره لە ژێر ناوی پڕۆسەی ناساندن و رێزلێنان لە ژنانی کوردی ناودار و کاریگەریی دانەر بەڕێوەدەبات.

زانکۆی کوردستان لە پێناو بەدیهێنانی پلانێکی نوێ بۆ پێشکەوتنی زانکۆ و بەرزکردنی ئاستی زانستی، فەرهەنگی و جێبەجێ کردنی بەرپرسیاریه‌تیی کۆمەڵایەتیی خۆی، ساڵانێکە چالاکی دەکات لە بواری فەرهەنگ و ئەدەبی کوردیدا لەگەڵ دیکەی چالاکیە زانستیەکانی.

دکتۆر حسێنی، مامۆستای زانکۆ و راوێژکاری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ژنان رایگەیاند “ئامانج لە هەڵبژاردنی ناوی مەستوورە بۆ ئەم خەڵاتە ئەوەیە بە نەوەی داهاتووی نیشان بدەین کە کورد گەنجینەیەک لە ژنانی سەرکەوتووی هەیە و دەتوانێ سیمبول بێت بۆ بەرەکانی داهاتوو”.

لە داهاتوویەکی نزیکدا یەکەم خەڵاتی نێودەوڵەتی مەستوورە بەڕێوەدەبه‌ین.

دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەم خەڵاتە پێکهاتوون لە بەرپرسانی زانکۆ و ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایانی ژنی زانکۆ بە یارمەتیی توێژینگەی کوردستان ناسی زانکۆی کوردستان.

ئەم خەڵاتە بۆ بینینی هەموو ژنانی کورد لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی لە رۆژنامەنووس و مێژوونووس و ئەدیب و هونەرمەند و مامۆستا و پزشکان هەتا ژنانی لادێ و ژنانی نەخوێنەوار کە کاریگەرییان لەسەر کۆمەڵگای کوردی بووە.

بەیان عەزیزی بەرپرسی لیژنەی جێبەجێکاری خەڵاتەکە رایگەیاند “ئەم خەڵاتە نێودەوڵەتییە و لە ئێران و لە هەموو وڵاتانی جیهان هەموو ژنێکی کورد دەتوانێ بەشدار بێت”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان