مه‌ودا میدیا-
دواى هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى شه‌وى رابردووى به‌غدا بۆ ده‌ستگیركردنى به‌رپرسه گه‌نده‌ڵه‌كان، هێزه‌كانى ئۆپه‌راسیۆن له دوو شارى تر هه‌ڵمه‌تێكی تریان ده‌ستپێكرد بۆ گرتنى گه‌نده‌ڵكاران
به‌پێى ئه‌و هه‌واڵه‌ى له میدیاكانى عیراق بڵاوكراوه‌ته‌وه “هەڵمەتی هێزە ئەمنییەکانی عیراق، بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی گەندەڵی فراوانتر بوو و گەیشتە پارێزگاکانی کەرکوک و بەسڕە و لەو دوو پارێزگایەش ژمارەیەک بەرپرس دەستگیرکراون”.
شه‌وى رابردوو له ئۆپه‌راسیۆنێكدا، هێزه ئه‌منییه‌كانى عیراق له ناوچه‌ى سه‌وزى به‌غدا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى حزبى و په‌رله‌مانتارى عیراقیان به تۆمه‌تى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركرد.
هه‌ر به‌پێى میدیا عیراقییه‌كان، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له رۆژانى داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت و ناوى سه‌دان كه‌س له به‌رپرسانى حزبى و حكومى له لیسته‌كه‌ى به‌رده‌م عه‌لى زه‌ید هاتووه.
ع