مەودا میدیا-
سەرۆکی تورکیا لە چاوپێکەوتنێکی کەناڵی جەزیرەی عەرەبیدا ئاشکرایکرد بەپێی رێككه‌وتنی مه‌ككه، هەریەک لەو وڵاتانەی کە واژۆیانکردووە، یه‌كێكیان رووبه‌ڕووی هێرشی ده‌ره‌كی بووه‌وه هه‌موویان وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند “رێككه‌وتنی مەککە رێگه به به‌شداریی وڵاتانی تریش ده‌دات و ده‌كرێت له داهاتوودا میسر به‌شداریی تێدا بكات”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بەردەوام دەبن لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کورد و پاراستنی مافەکانیان لە وڵاتانی ناوچەکەدا، کوردەکانی سوریا پشکی خۆیان لە ئارامی و سەقامگیریدا دەبێت”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئه‌مەریكا نایه‌وێت توركیا بچێته ناو یه‌كێتیی ئه‌وروپاوه، کاری لەپێشینەیان چوونه ناو یەکێتیی ئەوروپا نییە و لەم بوارەشدا ئه‌وروپا زه‌ره‌رمه‌نده كه توركیا ئەندام نییە لە یەکێتییەکەیان”.
ب ح