مه‌سعود پزیشكیان: ئەمه‌ریکا لە شەڕی ئابووری دژی ئێران شکستیهێناوە

مه‌ودا میدیا-

مه‌سعود پزیشكیان، سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند “بە فەزڵی خودا، بە پشتیوانی خەڵک و رێوشوێنی هاوکارەکانمان لە دەوڵەتدا، نەمانهێشتووە ئامانجەکانی دوژمن لە شەڕی ئابووریدا بەدی بهێنرێت”.

باسى له‌وه‌شكردوه‌ “دەوڵەت رێکخستنێکی نوێی بۆ بەڕێوەبردنی بارودۆخی تایبەت گرتووەتەبەر، پلانی دوژمن لە چەند مانگی رابردوودا بڕینی خوێنبەرە گرنگەکانی وڵات بووە بە ئامانجی فشارخستنە سەر خەڵکی ئێران”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “فشارە ئابوورییەکان زیادیان کردووە، بەڵام بە فەزڵی خودا، بە پاڵپشتیی خەڵک و ڕێوشوێنی هاوکارەکانمان لە دەوڵەت، نەمانهێشتووە ئامانجەکانی دوژمن لە شەڕی ئابووریدا بەدی بهێنرێت”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، به‌هۆى فشاره‌ ئابوورییه‌كانى سه‌ر ئێران له‌ لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، خه‌ڵكى وڵاته‌كه‌ رووبه‌ڕووى دۆخێكى خراپى ئابوورى بوونه‌ته‌وه‌ و نرخه‌كان گرانبوون.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان