مه‌ودا میدیا-
ماڵپەڕی ئه‌کسیۆسى ئه‌مه‌ریكى لە زاری سەرچاوە ئاگادارەكانەوە ئاشكرایكردووە، واشنتۆن و تاران لە رێککەوتن لەسەر یاداشتێکی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ نزیکن.
ماڵپەرەكە ئەمریكییەكە رایگەیاندووە “کۆشکی سپی پێی وایە نزیکە لە گەیشتن بە رێککەوتن لەگەڵ ئێران لەسەر یاداشتێکی لێکتێگەیشتنی یەک لاپەڕەیی بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕ و دانانی چوارچێوەیەک بۆ دانوستانی ئەتۆمی وردتر، ئەوەش بە وتەی بەرپرسانی ئەمه‌ریکا و دوو سەرچاوەی تر‌ى ئاگادار لەو بابەتە.
به‌پێى سایته ئه‌مه‌ریكییه‌كه “واشنتۆن پێشبینی دەکات لە ماوەی 48 کاتژمێردا لەسەر چەند خاڵێکی سەرەکی تاران وەڵام بداتەوەو رێککەوتنەکە بریتییە لە راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران و هەڵگرتنی سزاکانی واشنتۆن و ئازادکردنی پارەی ئێران، هەروەها رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و ئێران هەڵگرتنی كۆتوبەندە سەپێنراوەكانی هەردوولا بۆ پەڕێنەوە لە گەرووی هورمز لەخۆدەگرێت.
به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند “پرۆژه‌ى ئازادیی له گه‌رووى هورمز به‌شێوه‌یه‌كى كاتى راگیراوه”.
ع