مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2026/10/2، داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڵاوکرایەوە کە بڕەکەی زیاتر لە حەوت ملیار دینار بووە.
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین بڕی حەوت ملیار و 183 ملیۆن و 513 هەزار و 535 دینار بووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ” داهاتی هەفتەی رابردووی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین 86%ی بەشێوەی نەختینە و 14%ی بەشێوەی چەک بووە”.
ب ح