مەودا میدیا-
رۆژی چوارشەممە (2026/9/9) سەرۆكایەتی شارەوانی سەنگاو دەست بە قۆناغی دووەمی دابەشكردنی زەوی بەسەر مامۆستایان، فەرمانبەران و خانەنشینانی سنوورەکەیدا دەكات.
عەلی عەبدولقادر ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی سەنگاو بە مەودا میدیای راگەیاند “دابەشكردنی بەپێی خاڵبەندییە و لەم قۆناغەدا لە خاڵی ( 17 )ەوە بۆ (35) زەوییان پێدەدرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هەر فەرمانبەر و خانەنشینێك رەخنەی لەشێوازی خاڵبەندیەكە هەیە دەتوانێت پێش پرۆسەکە سەردانی شارەوانی بكات بەمەستی وردبینیكردنی فەرمانی زەوییەكەی”.
ئەوەشی خستەڕوو ” ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی كە بە تیروپشک زەوییەكەیان بۆ دەردەچێت ناتوانن كڕین و فرۆشتنی پێوە بكەن تاوەکو ئەو كاتەی بە ناویانەوە تۆمار دەکرێت”.
ب ح