مهودا میدیا-
نرخی زێڕ لە سەرەتای مامەڵەکانی هەینیدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی و نزمترین ئاستی خۆی لە ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکدا تۆمارکرد و بەرەو زەرەرێکی بەرچاوی هەفتانە رۆشت، دابەزینەکان بەهۆی “جووڵەیەکی چەقۆکێش”ی بەرزبوونەوەی نرخی وزەوە بووە، کە ترسی هەڵاوسانی زیاتر بووە، هەروەها بەرزبوونەوەی بەردەوامی رێژەی سوود، لەکاتێکدا جیهان چاوەڕوانی دەرئەنجامی لوتکەی چارەنووسسازەکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمهریکا و شی جینپینگ سەرۆکی چین بوو.
تیم واتەر، سەرۆکی شرۆڤەکاری بازاڕ لە کۆمپانیای کەی سی ئێم ترەید دەڵێت “زێڕ لە ژێر فشاردایە لە هەموو لایەکەوە، بەرزبوونەوەی نرخی نەوت نیگەرانییەکانی هەڵاوسانی پاڵناوە بۆ پێشەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی داهاتی بۆندەکان و دۆلار، ئەمەش وایکردووە ئەو کانزا بەنرخانەیە ببێتە قوربانییەکی بەدبەختی دووبارەبوونەوەی گومانەکانی بازاڕ سەبارەت بە کەمکردنەوەی رێژەی سوود”.
داهاتی دراوی گەنجینەی ئەمهریکا بۆ ماوەی 10 ساڵە بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی لە ماوەی نزیکەی ساڵێکدا، ئەمەش تێچووی دەرفەتی هەڵگرتنی زێڕی زیادکرد.
لە ههفتهى رابردوو نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 5.5% بەرزبووەوە و نرخی بەرمیلێک لە سەرووی 106 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەکرا، ئەمەش بەهۆی درێژبوونەوەی ململانێکان لەگەڵ ئێران و گەرووی هورمز تاڕادەیەکی زۆر بە داخراویی مایەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگەوە لە کۆتایی مانگی شوباتەوە زێڕ نزیکەی لەسەدا 13 دابەزیوە و بەرزبوونەوەی نرخی وزەش ترسی هەڵاوسانی زیاتر کردووە و ئەگەری بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمهریکا زیادیکردووە.
زنجیرەیەک راپۆرتی هەڵاوسان لەم هەفتەیەدا تیشکیان خستە سەر ئەو مەترسییەی کە بەرزبوونەوەی نرخی وزە کاریگەری لەسەر کاڵا و خزمەتگوزارییەکانی دیکە هەبێت، ئەمەش هیواکان بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی سوودی ئەمهریکا لە ماوەیەکی نزیکدا کەمدەکاتەوە.
سەبارەت بە کانزا بەنرخەکانی دیکەش، نرخی یەک ئۆنسە زیوی سپۆت بە رێژەی 5.1% دابەزی و گەیشتە خوار 76 دۆلار، پلاتینۆم بە رێژەی 1.7% دابەزی و گەیشتە 2021.75 دۆلار، پالادیۆمیش بە رێژەی 0.9% دابەزی و گەیشتە 1423.75 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.
ع