مەودا میدیا-
بە پێی ئامارەكانی ماڵپەڕی شەفافیەت، داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی، بڕی 7 ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار و 534 دینار بووە.
سایتی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی، هەڵەبجە، هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان ئاماری داهاتی هەفتەی رابردوو، واتا لە رۆژی 8/8/2026 تا 14/8/2026ـی بڵاوكردووەتەوە و بەپێی ئامارەكەش،بڕی حەوت ملیار و 959 ملیۆن و 342 هەزار و 534 دینار داهاتی سنورەكە بووە.
هەر بەپێی ئامارەكە، 82%ی داهاتەكە بەشێوەی نەختینە و 18% ی داهاتەكەش بەشێوەی چەكە.
ئ پ