غوڵام حسێنی: لەژێر هەڕەشەدا گفتوگۆ ناکەین

مەودا میدیا-

سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئاشکرایکرد هێشتا دەرگای بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا کراوەیە، بەڵام بە هیچ شێوەیەک قبوڵی ناکەن لەژێر هەڕەشەدا بڕیار و سیاسەتیان بەسەردا بسەپێنرێت.

غوڵام حسێن موحسینی ئیژەیی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران رایگەیاند “کۆماری ئیسلامی هەرگیز لە دانووستان رای نەکردووە، بەڵام بە دڵنیاییەوە هیچ جۆرە بڕیارێکی سەپێنراو قبوڵ ناکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “تاران بەهیچ شێوەیەک خوازیاری جەنگ نییە، بەڵام ئامادە نییە لەپێناو دوورکەوتنەوە لە جەنگ، دەستبەرداریی بنەما و بەهاکانی خۆی بێت لە بەرانبەر ئەم دوژمنەکانی، بۆیە ئەمەریکا لەم جەنگەدا “هیچی دەستنەکەوتووە و ئێرانیش لە دانووستانەکاندا سازش ناکات”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان