مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی عیراق لەپۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاشکرایکرد حکومەت بە پێداگری و بڕیاری نەگۆڕەوە بەردەوام دەبێت لە سزادانی گەندەڵکاران و گێڕانەوەی مافەکانی دەوڵەت و جێگیرکردنی سەروەریی یاسا، بەبێ گوێدانە هیچ فشارێک.
عەلی زەیدی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی سەرجەم ئەو لایەن و کەسایەتییانە دەکات، کە پشتگیریی حکومەتەکەیان کردووە لە شەڕی دژی گەندەڵیدا، لەنێویشیاندا (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان)”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “سوپاسی گەلی عیراق، پەرلەمان، ئەنجومەنی باڵای دادوەریی، مەرجەعە باڵاکان، رێبەری رەوتی نیشتمانیی شیعە (موقتهدا سەدر)، چوارچێوەی هەماهەنگی و ئەنجومەنی سیاسیی نیشتمانیی کرد بۆ پشتگیرییەکانیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەم پشتیوانییە نیشتمانییە بەرفراوانە دەیسەلمێنێت کە دژایەتیکردنی گەندەڵی تەنها شەڕی حکومەت نییە، بەڵکو شەڕی تەواوی نیشتمانە بۆ بەرگریکردن لە سامانی گشتیی و داهاتووی عیراق”.
ب ح