سەندیكای تەندروستی هەڵمەتێكی واژۆكۆكردنەوە رادەگەیەنێت

مەودا میدیا-
لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندامی تەندروستی لە رۆژی پەرستاراندا هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژۆ دەستپێدەكات و سێ‌ داواكاریشیان لە حكومەتی هەرێمی كوردستان هەیە.

ئەركان حەمەڕەشید، لقی گەرمیانی سەندیكای كارمەندامی تەندروستی بە مەودا میدیای راگەیاند” بۆ پشتیوانی لە مافەكانی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی و پەرەپێدانی حزمەتگوزاری تەندروستی لە هەرێم، لە ژێر دروشمی “پەیماننامەی سپی” هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی واژۆیان لە كەلار دەستپێكردووە”.

وتیشی” سێ‌ داواكاری سەرەكییان هەیە لە حكومەتی هەرێم كە بریتین لە، دامەزراندنی پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی، هاوتاكردنی دەرماڵەی مەترسی كارمەندانی تەندروستی هاوشێوەی عیراق و دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد” ئێستا دەرماڵەی تەندرستی لە هەرێم 50% یە لە كاتێكدا هەمان ئەو دەرماڵەیە لە عیراق 80%یە، بۆیە دەیانەوێت هەرێم ئەو دەرماڵەیە هاوتای بەغدا بكاتەوە”.

باسی لەوەشكرد”بەشێكی زۆر لە پەرستاران و كارمەندانی تەندروستی لە ساڵانی 2013 و 2013ـەوە دەرچوون و تا ئێستا بە شێوەی خۆبەش دەوام دەكەن و دانەمەزراون، بۆیە دامەزراندنی ئەو كارمەندانەش یەكێكە لە داواكارییە سەرەكییەكانیان”.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان