تره‌مپ ترسى هه‌یه‌ ئێران پیلانگێڕیی له‌ناو ئه‌مه‌ریكا دروستبكات

مه‌ودا میدیا-

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمه‌ریکا رایگەیاند “دەسەڵاتدارانی ئەمه‌ریکا بەدواداچوون بۆ ئەو راپۆرتانە دەکەن سەبارەت بە ئەگەری پیلانی تۆڵەسەندنەوەی ئێران کە رەنگە بریتی بێت لە هەڵدانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دەریاوە بۆ کالیفۆرنیا”.

وتیشى “لێکۆڵینەوەی له‌و بابه‌ته‌ ده‌كه‌ین، زۆر شت روودەدەن و تەنها شتێک کە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە مامەڵەیان لەگەڵدا بکەین وەک ئەوەی روودەدەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “به‌ وردى چاودێریی شانه‌ نوستووه‌كانى ناو ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین، ئێمە دەزانین زۆربەیان لە کوێن و چاومان لەسەر هەموویانە، بەشێک لەو کەسانە لە کاتی سیاسەتەکانی کۆچبەری ئیدارەی جۆ بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمه‌ریکادا چوونەتە ناو ئەمه‌ریکاوە”.

باسى له‌وه‌شكرد “هەڵمەتی سەربازیی ئەمه‌ریکا دژی ئێران زیانی بەرچاوی بە توانا سەربازییەکانی ئێران گەیاندووە، ئێران تاڕادەیەکی زۆر لەناو دەچێت و توانای دەریایی و ئاسمانی ئێران زیانێکی زۆر بەرکەوتووە”.

هه‌روه‌ها “له‌ نزیکەوە چاودێری گەرووی هورمز ده‌كه‌ین، لەناو ئەو پەرەسەندنەی کە بەردەوامە، بە کردەوە هەموو بەلەمەکانیان لەناوبردووە و پێموایە لە دۆخێکی زۆر باشداین”.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان