چه‌ند به‌رپرس و سه‌رۆكێكى تر ده‌ستگیرده‌كرێن

مه‌ودا میدیا-

مونیر حەداد، راوێژكاری یاسایى عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عبراق رایگه‌یاند “زانیاریم پێگەیشتووە فەرمانی دەستگیرکردن دژی سەرکردەی كوتلە سیاسیەكان و گرووپە چەكدارەكان و فەرماندە سەربازییەكان دەردەچێت، بە تۆمەتی دەوڵەمەبوونی نایاسایی و قۆستنەوەو خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات”.

مونیر حەداد، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس ده‌ڵێت “ئایا ئەمە كۆتایی توێژی گەندەڵكاران و گەڕانەوەی سەقامگیرییە بۆ عیراق لەسەر دەستی زەیدی؟ ئایا ئەمە کۆتایی نوخبەی گەندەڵ و گەڕانەوەی سەقامگیری بۆ عیراقە لەسەر دەستی ئەلزەیدی؟”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ له‌ ماوه‌ى سێ رۆژى رابردوو چه‌ند برپرس و په‌رله‌مانتارێكى عیراق له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵى و دزى ده‌ستگیركراون و به‌ سه‌دان ملیۆن دۆلار ده‌ستى به‌سه‌ردا گیراوه‌.

یه‌كه‌م دۆسیه‌ش، عه‌دنان جومه‌یلى، بریكارى پێشووى نه‌وتى عیراق بوو كه‌ به‌هۆى گه‌نده‌ڵى ده‌ستگیركراون و ده‌ستیش به‌سه‌ر سه‌دان ملیار دینارو ماڵ و موڵكى گیراوه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان