روسیا چه‌ندین شوێنى ئۆكرانیاى كۆنترۆڵكرد

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتی بەرگریی روسیا ئه‌مڕۆ یەکشەممە رایگەیاند، هێزەکانی روسیا کۆنترۆڵی شارۆچکەی ڤیلنی سەر بە پارێزگای دنێپرۆپترۆڤسکیان تەواوکردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ پێشکەوتن لەسەرجەم بەرەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەکە.

وەزارەتی بەرگریی روسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: “یەکەکانی گرووپی رۆژهەڵات بەردەوام بوون لە پێشڕەویکردن لە قووڵایی بەرگرییەکانی دوژمن و لە ئەنجامی کردەوەی یەکلاکەرەوە، شارۆچکەی ڤۆڵنۆیە (ڤیلنی)یان لە پارێزگای دنیپرۆپترۆڤسک رزگارکرد”.

دوێنێ شەممە، سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکانی روسیا، ڤالێری جیراسیمۆڤ رایگەیاند “شارۆچکەی لێنینا (میرنۆی) کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی روسیا، هەروەها ئازادکردنی شاری شێڤچێنکۆ، کراسنۆیارسکۆیە و سڤێتلی نزیکە لە تەواوبوون”.

گێراسیمۆڤ وتیشى “ئەمڕۆ شەممە، کە هێزەکانی گروپی “سەنتەر” بەردەوامن لە پێشڕەوی خۆیان لە باکووری شاری کراسنۆئارمینسک، و شەڕ لە شارەکانی دۆبرۆپۆلێ و ئەنۆڤکا ئەنجام دەدەن”.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو “هێزەکانی گروپی باشوور کە پێکهاتە سەربازیی و یەکەکانی سەر بە سوپای سێیەمن، بەرەو سلۆڤیانسک و کراماتۆرسک پێشڕەوییان کرد و شارۆچکەی بێسکۆنۆڤکایان کۆنترۆڵکرد، هەروەها گەیشتنە جەرگەی نیکۆلایڤکا”.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، رۆژى رابردوو ئۆكرانیا به‌ چڕى بۆردوومانى روسیاى كرد و یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین كارگه‌كانى روسیاى بۆ فڕۆكه‌ى بێ فڕۆكه‌وان ته‌قانده‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان