مەودا میدیا-
سوپای پاسدارانی ئێران لە وەڵامی پەیامەکەی ترەمپدا ئاشکرایکرد کە گەرووی هورمز لە ژێر کۆنترۆڵی تەواوی ئەواندایە و رێگە بە تێپەڕبوونی کەشتییەکانی دوژمنان نادەن.
سوپای پاسداران رایگەیاند “بە نمایشە گاڵتەجاڕییەکانی سەرۆکی ئەمەریکا گەرووی هورمز ناکرێتەوەو لەژێر کۆنترۆڵی تەواو و باڵادەستی هێزە دەریاییەکانی وڵاتەکەیاندایە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمەریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، سوپای پاسدارانی ئێران گەرووی هورمزی بەرووی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان داخستووە، کە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەکانی جیهان.
ب ح