مەودا میدیا-
وتەبێژی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد لە ماوەی ئاگربەستدا متمانەیان بە ئەمەریکا نییە و کار بۆ بەهێزكردنی تواناکانیان و نوێکردنەوەی بانکی ئامانجەکانیان کردووە.
محەمەد ئەکرەمی نیا، وتەبێژی سوپای پاسداران رایگەیاند “وەڵامی تووندیان بۆ هەرجۆرە هێرشێکی سەر کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبێت”
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “لە بەرانبەر هەر هێرشێکی ئەمەریکا بۆ سەر کەشتییەکانیان، بەرژەوەندیی و ناوەندەکانی ئەو وڵاتە لە ناوچەکە و کەشتیەکانی دوژمن دەکەنەئامانج”.
ئەوەشی خستەڕوو “ئەو وڵاتانەی سزاکانی ئەمەریکا بەسەر ئێراندا دەسەپێنن تووشی کێشە دەبن لە تێپەڕبوون بە گەرووی هورمزدا، بانگەشەی سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر تاراندا هەوڵێکە بۆ لاوازکردنی کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووەکەدا لە رێگەی میدیاییەوە”.
باسی لەوەشکرد “لەبەرانبەر رێگریكردن لە تێپەڕنی کەشتییە ئیسرائیلییەکان،کە هەندێکییشیان دەستیان بەسەردا گیراوە، ژمارەیەکی کەم لە کەشتییە ئێرانییەکان راگیراون”.
ب ح