سووده‌كانى خواردنى خورما

مه‌ودا میدیا-

خورما یه‌كێكه‌ له‌ خواردنه‌ گرنگه‌كان كه‌ له‌ قورئانیشدا باسى لێوه‌كرا، هه‌روه‌ها خواردنى سه‌ره‌كیی رۆژووه‌وانانه‌ له‌ مانگى پیرۆزى ره‌مه‌زان، لێره‌دا باس له‌ چه‌ند گرنگییه‌كى ئه‌و خواردنه‌ ده‌كه‌ین.

سوودەکانی خورما لەسەر گەدەی خاڵی:

جەستە رزگاردەکات لە ژەهراوی بوون و زیانەکانی خواردنی ناتەندروست، هاوکات رێگانادات تووشی قەبزی ببیت.

ددان بەهێز دەکات و لە کلۆربوون دەیپارێزێت و ئێسک بەهێز دەکات.

دڵ و خوێن بەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، رێژەی شەکری خوێن یەکسان دەکاتەوە.

پێست لە چرچبوونی پێش وەختە دەپارێزێت و رێگا نادات وشک بێتەوە، لەهەمانکاتدا چاو لە کزبوون و هەر نەخۆشیەکی دیکە دەپارێزێت و بەهێزی دەکات.

چالاکیەکەی کرداری میزەڵدان و گورچیلە بەهێز دەکات، هاوکات گەدە و ریخۆڵە لە شێرپەنجە دەپارێزێت.

سەرنجت بەهێز دەکات و یارمەتیت دەدات بیرکردنەوەکانت رێک بخەیتەوە، لە رووی دەروونیەوە ئارام دەکاتەوە، بەدرێژای رۆژیش وزە و هێزێکی زۆر دەبەخشێت بە لەشت.

یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات و هەست بە تێری دەکەیت بۆ ماوەیەکی زۆر.

رێژەی کۆلیسترۆڵی خوێن یەکسان دەکاتەوە و کارەکانی جگەر چالاک دەکات.

چارەسەرێکی باشە بۆ نەخۆشیەکانی قورگ و کۆکە، هەوکردنی سییەکان.

خواردنی خورما یارمەتیدەرێکی باشە بۆ ئەو خانمانەی دووگیان بۆ ئەوەی بە سروشتی منداڵیان ببێت بە ئاسانی.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان