سبەی لە هەرێمی كوردستان ئینتەرنێت دەپچڕێت

مەودا میدیا-
سبەی یەك شەممە 14ی حوزەیران، تاقیكردنەوەكانی خولی یەكەمی پۆلی 12ی ئامادەیی لە هەرێمی كوردستان دەستپێدەكات و بەهۆیەوە ئینتەرنێت دەپچڕێت.

پەیمان خواجە، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵەكانی راگەیاندن وتی” بۆ بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی بە سەركەوتوویی، لەگەڵ هەریەك لە وەزارەتەكانی ناوخۆ، كارەبا و گواستنەوە و گەیاندن هەمانگییان كردووە و هەریەكەیان بە ئەركی خۆیان هەڵدەستن”.

وتیشی” لە كاتی بڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكاندا هێڵەكانی ئینتەرنێتلە هەرێمی كوردستان بۆ ماوەیەكی كاتی دەپچڕێت”.

تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12ـی ئامادەیی لە رۆژی یەكشەممە 14ـی حوزەیرانی 2026 دەستپێدەكەن و تاوەكو رۆژی 8ـی تەممووز بەردەوام دەبێت، كە بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پەروەردە 117 هەزار و 142 خوێندكار لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان بەشداری تێدا دەكەن.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان