نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر دینار به‌رزبووه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد.

ئیبراهیم غه‌فور، خاوه‌نى نوسینگه‌ى ئاڵوگۆڕى دراو به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى به‌رزبوونه‌وه‌ى تۆماركرد و 100 دۆلار بۆ 153 هه‌زار دینار به‌رزبووه‌وه‌”.

وتیشى “ئه‌و به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ له‌ كاتێكدایه‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێت له‌ چه‌ند رۆژى رابردوو ئه‌مه‌ریكا بڕى 500 ملیۆن دۆلارى بۆ بانكى ناوه‌ندیی عیراق ناردووه‌”.

به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى دۆلار به‌رانبه‌ر به‌ دینارى عیراقى له‌ كاتێكدایه‌، هه‌فته‌ى رابردووتر 100 دۆلار بۆ خانه‌ى 149 هه‌زار دینار دابه‌زى، هاوكات بانكى ناوه‌ندیی 100 دۆلار به‌ 132 هه‌زار دینار به‌ كۆمپانیاو بانكه‌كانى ده‌فرۆشێت.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان