مەودا میدیا-
نووسەر و رۆژنامەنووسێکی کورد ئاشکرایکرد چارەسەرکردنی دۆزی کورد لە تورکیا، نابێت لە ئازادکردنی ئۆجەلان و دەمیرتاشدا، کورتبکرێتەوە، ئەوە رێک و رەوان لە شەخسنەکردنی دۆزی کورددا، کورتدەکرێتەوە.
خەڵەف غەفور، نووسەر و رۆژنامەنووس رایگەیاند “ئەو داوایەی باخچەلی لە سەروەختی تێپەڕاندنی (یاسای چوارچێوە) لە پەرلەمانی تورکیادا دێت، ئامانجەکیشی بێدەنگکردنی ئەو هەڵوێستانەیە داوادەکەن بە دەستوور، دۆزی کورد چارەسەربکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “چارەسەرکردنی دۆزی کورد، یەکسان نییە بە ئازادکردنی ئەو دوو سیاسەتمەدارە کاریگەرە، بەڵکوو بریتییە لەوەی دەستوور دان بە بوونی کورددا وەکوو نەتەوەیەک بنێت”.
ب ح