مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەفتەی داهاتوو دەستدەکرێت بە نووسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی 2027 و لە 2026/10/15، دێتە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.
غالب محەمەد عەلی، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند “هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ بابەتی کارمەندە گرێبەستەکان و پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران کە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی دارایی هەرێمی کوردستان و بەغدا، فالح ساری، وەزیری دارایی عیراق بەڵێنیداوە لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2027دا پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە و فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێن بە هەمیشەیی و بڕیارەکە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە.
ب ح