مەزهەر محەمەد: پەنا بۆ هەموو بژاردەکان دەبەین

مەودا میدیا-

راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد لەپێناو پڕکردنەوەی بۆشایی پارەی نەختینە و دابینکردنی مووچە بەبێ دواکەوتن، پەنا بۆ سەرجەم بژاردەکان دەبرێت.

مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی و ئابووریی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند “کورتهێنانی دارایی، کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچە دروستکردووە و بووەتەهۆی دواکەوتن و تێکچوونی خشتەی پێشووی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “قەبارەی خەرجیی مانگانەی مووچە، خانەنشینی و تۆڕی چاودێریی کۆمەڵایەتی بە تەنها نزیکەی هەشت تریلیۆن دینارە و حکومەت ناچارە بۆ تێپەڕاندنی کێشەی نەختینە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی ببات”.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەپێی لێدوانی بەرپرسانی عیراق، حکومەت بۆ دابینکردنی مووچە و خەرجییەکان، مانگانە پێویستی بە نزیکەی ( 10 تریلیۆن دینارە)، بەڵام داهاتی نەوتی وڵاتەکە، بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و داخستنی گەرووی هورمز بۆ (دوو تریلیۆن و 500ملیار دینار) دابەزیوە.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان