حکومەتی هەرێم ئامادەنییە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران دەستپێبکاتەوە

مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم هاوتای بەغدا بێت و پلەبەرزکردنەوەیان بۆ ئەژمار بکرێت.

جەمال کۆچەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەفراکسیۆنی یەکگرتوو رایگەیاند “پلەبەرزکردنەوەی فەرانبەران نزیکەی (50) بۆ (60) ملیار دینار دەخاتە سەر کۆی گشتیی تێچووی مووچەی مانگانەی هەرێم، بەغدا ئامادەیە ئەو پارەیە بنێرێت، بەڵام کێشەکە لە هەولێرە، چونکە تاوەکو ئێستا لیستی وردی فەرمانبەرانی بەپێی پلە و سەرەمووچە و بە کۆدی نوێ رەوانەی وەزارەتی دارایی عیراق نەکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەگەر هەرێم داتا نەنێرێت، بەغدا پارە نانێرێت، وەک چۆن لە مانگی رابردوودا بەهۆی دواکەوتنی داتاکانی هەرێمەوە، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دواکەوت، هەروەها جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختی لەوەکردەوە کە مووچەی تەواوی ئەمساڵ دابینکراوە و هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان