قائانی: ئیسرائیل لە لێواری داڕماندایە

مەودا میدیا-

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرایکرد هێزی موقاوەمە و حزبوڵڵا لە داهاتقودا دەبنەهۆی سڕینەوەی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.

ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند “ئیسرائیل بەدەست قەیرانی سەربازیی، ئەمنی، سیاسیی و ئابورییەوە دەناڵێنێت و لە لێواری داڕماندایە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “حزبوڵڵا وەک درەختێکی باڵابەرز رەگ و ریشەی بەناو کۆمەڵگادا جێگیربووە و بووەتە واقیعێکی نەگۆڕ و گەرەنتی سەربەخۆیی لوبنان دەکات”.

ئەوەشی خستەڕوو “پێویستە حکومەتی سعودیە پەند لە ئەزموونی ئەمەریکا وەربگرێت و کۆتایی بە گەمارۆدان و هێرشی سەر ئەنساروڵڵا بهێنێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان