مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بانکی مەڵکەندی دوو لە شاری سلێمانی ئاشکرایکرد هەموو ئامادەکارییەکیان کردووە و ئەمڕۆ کاتژمێر یەکی دوانیوەڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن و بەشێک لە مووچەخۆران دوو مووچەیان پیدەدرێت.
فوئاد حاجی ئەبابەکر، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە کەمئەندامەکانی سەنگەر رایگەیاند “ئەمڕۆ کەمئەندامانی سەنگەر دوو مووچەیان پێدەدرێت کە پێشتر وەریان نەگرتووە و لەم مانگەدا بۆیان خەرجکراوە و مووچە زیادەکەیان بۆ گەڕاوەتەوە”.
ئەمەش لە کاتێکدایە، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 2026/4/9، وەزارەتی دارایی عیراق بڕی 957 ملیار و 122 ملیۆن دینار، وەک شایستەی مووچەی مووچەخۆران بۆ مانگی ئازار (سێ)ی خستەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، لە بەرانبەردا حکومەتی هەرێم رایگەیاند “بەغدا بڕی 21 ملیار و 407 ملیۆن و 595 هەزار و 375 دیناری لە مووچەی مانگی سێ نەناردووە”.
ب ح