مهودا میدیا-
سێ دەزگای هەواڵگری ئەوروپی و بەڵگەنامەکان کە رۆیتەرز پێداچوونەوەیان بۆ کردووە ئاماژە بەوە دەکەن کە سوپای چین لە کۆتایی ساڵی رابردوودا بە نهێنی نزیکەی 200 سەربازی رووسی لە ناوخۆی چین راهێنانیان پێکردووە و لەو کاتەوە هەندێکیان گەڕاونەتەوە بۆ شەڕکردن لە ئۆکرانیا.
دەزگا هەواڵگرییەکان بەهۆی هەستیاری زانیارییەکانەوە بە مەرجی ئەوەی ناویان ئاشکرا بکرێت قسەیان کردووە.
سەرەڕای ئەنجامدانی چەندین مانۆڕی سەربازیی هاوبەش لە نێوان چین و روسیا لە دوای هێرشە سەربازییە تەواوەکەی روسیا بۆ ئۆکرانیا لە ساڵی 2022، بەڵام پەکین چەندین جار بێلایەنی خۆی لە ململانێکان دەپارێزێت و خۆی وەک دەڵاڵی ئاشتی پیشان دەدات.
رێککەوتنێکی دوو قۆڵی بە زمانەکانی روسی و چینی کە لە 2ی تەمووزی 2025 لەلایەن ئەفسەرانی باڵای هەردوو وڵاتەوە لە پەکین واژۆ کراوە، وردەکارییەکانی ئەم مانۆڕە نهێنییانە دەخاتەڕوو کە بە پلەی یەکەم لەسەر بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بووە.
بهپێى رێککەوتنەکە کە رۆیتەرز باسى لێوهكردووه، پلانێکی بۆ ڕاهێنانی نزیکەی 200 سەربازی روسیا لە دامەزراوە سەربازییەکان لە شوێنەکانی وەک پەکین و شاری نانجینگ لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە دەخاتەڕوو.
سەرچاوەکان پشتڕاستیان کردەوە کە بە نزیکەیی ئەم ژمارەیە پێشتر لە چین مەشقی وەرگرتووە.
هەروەها لە رێککەوتنەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە سەدان سەربازی چینی لە دامەزراوە سەربازییەکانی روسیا مەشق و راهێنان دەکەن.
وەزارەتەکانی بەرگریی ڕوسیا و چین وەڵامی داواکاریەکانیان نەدایەوە بۆ لێدوان لەسەر ئەو وردەکاریانەی لەم بابەتەدا خراوەتەڕوو.
وهزارهتى دهرهوهى چین له بهیاننامهكهدا بۆ ئاژانسى رۆیتهرز باسى لهوهكردووه “سهبارهت به قهیرانى ئۆكرانیا، چین بهردهوام ههڵوێستى بابهتى و بێ لایهنى پاراستووه، كاریشى كردووه بۆ بهرهوپێشبردنى دانوستانهكانى ئاشتی، ئهمه ههڵوێستى بهردهوام و روون و ئاشكراچى چیینه.
ع