مهودا میدیا-
ئێران ئهمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دانوستانەکانی لەگەڵ عومان سەبارەت بە دامەزراندنی رێڕەوێکی سەلامەت و کاتی کەشتیوانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە چووەتە قۆناغی کۆتایی خۆیەوە و پێشبینیی رێککەوتن دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا.
بهرپرسانى ئێران پێشتر رایگەیاندبوو کە لە چەند رۆژی داهاتوودا ناوچەیەکی سنووردارکراوی نوێ لە کەنداو لەگەڵ نەخشەی رێڕەوێکی نوێی کەشتیوانیی لە رێگەی گەرووی هورمزەوە رادەگەیەنێت.
رۆژى رابردوو موحسین رەزایی، سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگهیاند “ناوچەی سنووردارکراوی نوێ لەو شوێنە دەستپێدەکات کە گەمارۆکانی ئەمهریکا بۆ سەر ئێران دەست پێدەکات و درێژدەبێتەوە بۆ ناوچەکانی دیکەی کەنداو”.
تا ئێستا ئێران وردەکاریی پلانەکەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام رەزایی رایگەیاندووە “هەر کەشتییەک بچێتە ناو ناوچەی نوێوە دەخرێتە لیستی سزاکانەوە”.
ئاماژەی بەوەشکرد “نەخشەی هێڵی نوێی کەشتیوانیی نێودەوڵەتی، کە دەکەوێتە ئاوەکانی ئێران و عومان، رێککەوتن لەسەر کراوە، ئێران بەڕێوەی دەبات، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رێککەوتنەکە واژۆبکرێت”.
دوابەدوای ئەم هەواڵە، نرخی نەوت دابهزینى کرد، ئەمەش لەکاتێکدایە رێککەوتنی ئەگەری یارمەتیدەر دەبێت بۆ زیادبوونی هاتوچۆی کەشتییە نەوتهەڵگرەکان و کەشتییە بازرگانییەکان لە رێگەی گەرووی هورمزەوە.
ع