مه‌ودا میدیا-
بۆ دابه‌شكردنى به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ى هاوڵاتییان، وه‌زاره‌تى بازرگانیی عیراق هاورده‌كردنى ده‌یان هه‌زار ته‌ن برنجى تایله‌ندى بۆ عیراق راگه‌یاند.
لامی هاشم موسەوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای بازرگانیکردن بە خۆراک رایگه‌یاند “بۆ به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییانى عیراق، برنجێكى زۆرى تایله‌ندى گه‌یشووه‌ته به‌نده‌ره‌كانى عیراق”.
باسى له‌وه‌شكرد “ئەم کەشتییە لە تایلاندەوە گەیشتووەتە بەندەری ئومقەسر لە بەسرە، 42 هەزار 500 تۆن برنجی هەڵگرتووە و دوای پشکنین و دەرچوون لە تاقیکردنەوە بۆ دابەشکردن ئامادە دەکرێت”.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “هه‌ركات ئه‌و برنجه‌مان به‌ده‌ست گه‌یش، دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كانى ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بدرێت به هاوڵاتییان”.
له چه‌ند رۆژى داهاتوو ئه‌و برنجه دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر پارێزگاكان و دواتریش ره‌وانه‌ى بریكاره‌كان ده‌كرێت و پێشبینیى ده‌كرێت بۆ مانگى ره‌مه‌زان دابه‌شبكرێت.
ع