تۆمەتبارێک موبایلێکی دزی و دەستگیرکرا

مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییان، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە لەکاتی نوێژکردندا موبایلی لەهاوڵاتییەک دزی بوو.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای ئەوەی هاوڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی عەربەت سکاڵای تۆمارکرد کە لەکاتێکدا سەرقاڵی نوێژ کردن بووە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی عەربەت، تۆمەتبارێک موبایلەکەی لێدزیوە، دەستبەجێ بڕیاری دادوەر بۆ رووداوەکە وەرگیراوە لێکۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستیپێکردووە”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “دوای گەیشتنە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و بەسوود وەرگرتن لەکامێراکانی چاودێری، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی عەربەتەوە دەستگیربکرێت، هەروەها دەستیشگیرا بەسەر موبایلە دزراوەکەشدا”.

ئەوەشی خستەڕوو “تۆمەتبار (ر، م، ح لەدایکبووی 2001) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی (444) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوەو لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان