مەودا میدیا-
وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەربازیی ئەبوزهور ئاشکرایکرد پەیوەندیی بە فەرماندەی رۆژهەڵاتی سوپای سوریا کردووە و هیچ لێدوانێکی بۆ میدیای تورکی نەداوە.
فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند “رۆژنامە تورکییەکە قسەکانی بەناوی سیپان حەمۆوە بڵاوکردووەتەوە و ناوبراو هیچ قسەیەکی لەسەر بۆردومانەکەی ئیسرائل نەبووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “بڵاوکردنەوەی ئەم لێدوانانە لەم کاتەدا بە رێکەوت نەبووە، پێویستە رەچاوی ئەوە بکرێت رۆژنامەکە بە ئەنقەست ئەم هەواڵە هەڵبەستراوەی بڵاوکردووەتەوە لەم قۆناغە هەستیارەی ناوچەکەدا”.
ئەوەشی خستەڕوو “هەر لێدوانێک درابێتە پاڵ سیپان حەمۆ فەرماندەی رۆژهەڵات، نابێت بە دروست و جێی متمانە دابنرێت مەگەر بە دەنگ و رەنگ تۆمار کرابێت”.
ب ح