گەرووی هورمز كرایەوە

مەودا میدیا-
دوای داخستنی بۆ ماوەی سێ‌ دوو هەفتە، ئەمڕۆ ئێران گەرووی هورمزی بەرووی كەشتییە بازرگانییەكانی وڵاتی تایلاندا كردەوە.

ئەمڕۆ شەممە 28ی ئازار، حكومەتی تایلاند رایگەیاند”لەگەڵ ئێران گەیشتوونەتە رێكەوتنی تەواو و رەسمی بۆ تێپەڕبوونی كەشتییە بارهەڵگرەكانیان بە گەرووی هورمزدا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە” دوای ئەو رێكەوتنەیان لەگەڵ ئێران هاتوچۆی كەشتییەكانی وڵاتەكەیان بەو رێڕەوە ئاوییەدا ئاسایی دەبێتەوە و هیچ مەترسییەكیان لەسەر نابێت”.

ئەوەش لە كاتێكدایە ماوەی نزیكەی سێ‌ هەفتەیە لەو كاتەوەی هێرشی ئەمەریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران دەستیپێكردووە، ئێران گەرووی هورمزی بە رووی هاتوچۆی بارزگانی كەشتییە بارهەڵگرەكاندا داخستووە و هیچ وڵاتێك بەبێ‌ وەرگرتنی مۆڵەت لەو وڵاتە ناتوانێت بەو رێڕەوە ئاوییەدا تێپەڕ ببێت.
ئ پ

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان