هەنگاوەکانی بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست دەستیپێکرد

مەودا میدیا-

 نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست ئاشکرایکرد تێکەڵکردنی ناوی مامۆستایانی گرێبەست لە سیستمی پەیرۆڵ، دانپێدانانێکی فەرمیی و هەنگاوی یەکەمە بەرەو بەهەمیشەییکردن و دامەزراندنی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست.

عەلی رەئوف مستەفا، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست بە مەودا میدیای راگەیاند “لە هەرێمی کوردستان 86 هەزار مامۆستا و فەرمانبەری گرێبەست لە ئەرکدان و خەرجی یەک مانگیان 42 ملیار دینارە، دەبێت وەک 300 هەزار مامۆستا گرێبەستەکەی عیراق هەژمار بکرێن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێویستە شاندەکانی هەرێمی کوردستان کە سەردانی بەغدا دەکەن پرسی بە هەمیشەییکردن و مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی عیراق یەکێک لە تەوەری گفتوگۆکانیان بێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان