مەودا میدیا-
وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد رێککەوتنی نەوتی نێوان هەرێم و بە غدا بەپێی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵانی 2023، 2024 و 2025 واژۆ کراوە.
کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سرووشتییەکانی هەرێم رایگەیاند “بەهۆی پەسەندنەکردنی بودجەی نوێ لە عێراق، بۆ ماوەی سێ مانگی تر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا درێژکراوەتەوە و تاوەکو 31ی ئاداری 2026 کاری پێدەکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئەم درێژکردنەوەیە بە مانای هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە نایەت و پرۆسەی هەناردەکردن بەردەوام دەبێت، بەڵام چارەنووسی کۆتایی پەیوەستە بە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و پەسەندکردنی یاسای نوێی بودجە”.
ئەوەشی خستەڕوو “رۆژانە نزیکەی 200 بۆ 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنرێت، کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ پێداویستی ناوخۆی تەرخاندەکرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە، لە رێگەی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عیراق (سۆمۆ)وە هەناردە دەکرێت”.
ب ح