بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى و شاسوار عه‌بدولواحید كۆده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ له‌ شارى سلێمانى كۆببنه‌وه‌.

به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەنجومەنی سیاسیی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەسەرۆکایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی و شاسوار عەبدولواحید ئه‌نجامبدرێت.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ لەبارەی دوایین پێشهاتەکان هه‌رێمى كوردستان و پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و دۆخى فه‌رمانبه‌ران و پشكى هه‌رێمى كوردستان له‌ بودجه‌ى گشتیی ساڵى 2027ى عیراق.

له‌ چه‌ند مانگى رابردوو، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و نه‌وه‌ى نوێ رێككه‌وتنێكى سیاسییان واژۆكرد.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان