مەودا میدیا-
قائیمقامی هەڵەبجە ئاشکرایکرد بەهۆی کەمی غاز لە سنوورەکەیان قەیران دروستبووە و چوار کارگەی غاز لە شارەکە هەیە کە دوو کارگەیان لە کۆرمۆرەوە غازیان هاوردە کردووە کە لە ئێستادا کارەکانی هەڵپەساردووە.
سمکۆ سالار، قائیمقامی هەڵەبجە رایگەیاند “لەئێستادا تەنها دوو کارگە لە شارەکەیان غاز لە کەرکوکەوە هاوردە دەکەن کە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە 50% بۆ 60% غاز کەمیکردووە و کارگەکان کەمتر لە 15 تەن هاردە دەکەن”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پێشتر هاوڵاتییان رەخنە و گلەییان هەبوو لە شێوازی دابەشکردنی غاز لە رێگەی کارگە و بریکارەکانەوە بەڵام لەئێستادا بە هاوکاری فەرمانگەکان و بە پێی پلانێک غاز بۆ چا خانە و نانەواخانە و چێشتخانەکان دابین دەکەن، بۆ ئەو نانەواخانانەش کە دوو شەفت کار دەکەن لەرێگەی لیژنەکانیانەوە غازی زیاتریان پێدەدرێت
ئەوەشی خستەڕوو “بۆ دابینکردنی غاز بۆ هاوڵاتییان پلانێکی نوێیان داناوە و رۆژانە لە رێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە بەپێی پێناسێکی فەرمی غاز بە هاوڵاتییان دەدرێت هاوشێوەی دابەشکردنی نەوت، تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخەکە بەمشێوەیە غاز دابەش دەکەن”.
ب ح