مەودا میدیا-
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل وەڵامی مستەفا چەفتەچی، وەزیری ناوخۆی توركیا دایەوە کە هیوای خواستبوو ببێت بە پارێزگاری قودس.
یسرایل كاتز، وەزیریی بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند “قودس، قوستەنتینیە نییە و ئیسرائیلیش ئیمپراتۆریەتێکی خاچپەرستی لەبەریەک هەڵوەشاو نییە و دەوڵەتێكی بەهێز و خاوەن ئیرادەیە، کە توانای بەرگرییكردنی لە خۆی لە بەرانبەر هەڕەشەکاندا سەلماندووە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “قودس بۆ ماوەی سێ هەزار ساڵ پایتەختی گەلی جولەکە بووە و بۆ هەتا هەتایە وەک پایتەختی ئیسرائیل دەمێنێتەوە، گەڕاندنەوەی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانی کە ئەردۆغان خەونی پێوە دەبینێت، هەرەسیهێناوە و ناگەڕێنەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “دەسەڵاتی تورکیا هیچ لە میراتی ئەتاتورک فێرنەبوون، کە کاری بۆ گۆڕینی تورکیا کرد بۆ دەوڵەتێکی مۆدێرن، بە پێچەوانەوە ئەردۆغان کار بۆ پەلكێشكردنی تورکیا بۆ سەردەمێکی تاریک و دواکەوتوو دەکات”.
ب ح