جارێکی تر گۆڕانکاریی لە تەمەنی خانەنشینیدا دەکرێت

مەودا میدیا-

لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکرد هەوڵێک هەیە بۆ پێداچوونەوە بە یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، کە تێیدا تەمەنی خانەنشینی بۆ 63 ساڵ دەگەڕێندرێتەوە.
جاسم خەفاجی، ئەندامی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عیراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە “لیژنەکەیان تاوتوێی پرۆژە یاسایەک دەکات بۆ گۆڕانکاریکردن لە تەمەنی خانەنشینی و گەڕانەوەی بۆ تەمەنی 63 ساڵی، لە چوارچێوەی پاکێجێک لە پرۆژە و پێشنیازە یاساکاندایە کە لیژنەکە لە قۆناغی ئێستادا کاری لەسەر دەکات”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “پرۆژە یاساکە چەند بڕگەیەک لە خۆدەگرێت و یەکێک لەو بڕگاکەنەش تایبەت بەوانەی دامەزراندنیدا دواکەوتوون و تاوەکو تەمەنی 63 ساڵی ماوەی خزمەتیان ناگاتە ئاستی خانەنشینکردنیان، ئەو کەسانە لە پرۆژەیاساکەدا ماوەی سێ ساڵیان وەکو فەرمانبەر بۆ درێژدەکرێتەوە تابتوانن لە کۆتاییدا خانەنشین بکرێن”.

ئەمە لە کاتێکدایە، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی ئێستای عیراق، فەرمانبەران لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشین دەکرێن، کە بووەتەهۆی بۆشاییەکی گەورە لە فەرمانگەکان بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان بەهۆی دانەمەزراندنی مامۆستا و فەرمانبەری نوێ لە شوێنەکانیان.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان