مەودا میدیا-
وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد لە گەڕی یەکەمدا کادندیدەکەیان 208 دەنگی بەدەستهێناوە و تەنها پێویستی بە چوار دەنگ هەبووە کە پرۆسەکە لە گەڕی یەکەمدا یەکلایی ببێتەوە.
دیلان غەفور، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند “تاوەکو ئێستا 230 پەرلەمانتار بەشداریی پرۆسەی دەنگدانیان کردووە و جیاوازییەکی زۆر لەنێوان دەنگەکانی نزار ئامێدی و موسەننا ئەمیندا هەیە”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “خۆشحاڵ دەبوون ئەگەر لەگەڵ پارتی یەک کاندیدییان هەبووایە، بەڵام پارتی سوور بووە لەسەر پێشکەشکردنی کاندیدەکەیان”.
ئەوەشی خستەڕوو “هیواخوازین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عیراق کاریگەریی لەسەر پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەبێت”.
ب ح