مه‌ودا میدیا-
له‌كاتێكدا باس له بڕینى به‌شه‌خۆراكى ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه مووچه‌یه‌كى به‌رزیان هه‌یه، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم ره‌تیده‌كاته‌وه.
نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند “بابه‌تى بڕینى به‌شه‌خۆراكى هاوڵاتییان بابه‌تێكى قورسه، له عیراقه‌وه كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و له ماوه‌ى ساڵانى رابردووش هه‌بووه”.
وتیشى “بڕیاره‌كه ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێته‌وه كه مووچه‌یه‌كى به‌رزیان هه‌یه له سه‌رو یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار دینارى عیراقى زیاتره”.
وتیشى “له هه‌رێمى كوردستان له رابردوو به‌شه‌خۆراكى چه‌ند كه‌سێك بڕدراوه، به‌ڵام تازهگى به‌شه‌خۆراكى كه‌س نه‌بڕدراوه و ئه‌و بابه‌ته ماوه‌ته‌وه”.
له عیراق سه‌رو 20 ملیۆن به‌شێوه‌یه‌كى راستیی پشت به مادده‌كانى به‌شه‌خۆراك ده‌به‌ستن كه خۆى له برنج و رۆن و شه‌ركر و نیسك و له‌تكه‌نۆك و دۆشا و ئارد ده‌بینێته‌وه.
ع