مەودا میدیا-
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ژمارەیەکی زۆر پەیام لەنێوان وڵاتەکەی و ئەمەریکا ئاڵوگۆڕ کراوە، بەڵام واشنتۆن پێداگری لەسەر داواکارییەکانی دەکات.
سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند “هیچ بڕە یۆرانیۆمێکی پیتێنراو رادەستی ئەمەریکا ناکەن و ئەو پرسە گفتوگۆی لەسەر ناکرێت”.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “ئێران بە نیازپاکی دانووستان و ئاگربەستی قبوڵ کردووە بەڵام دەبێت ئەم ئاگربەستە هەموو وڵاتانی ناوچەکە بە لوبنانیشەوە بگرێتەوە”.
ئەوەشی خستەڕوو “هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغێک کە بتوانن کۆبوونەوەیەکی راستەقینە ئەنجام بدەن، چونکە کۆمەڵێک بابەت هەیە کە گفتوگۆی زیاتر هەڵدەگرێت و ئەمەریکییەکان سوورن لەسەر هەڵوێستەکانیان”.
ب ح