هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت: پێویستە عیراق لە ئاڵۆزییەکان بەدووربگیرێت

مەودا میدیا-

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەتدا چەند دۆسییەکی تایبەت بە ئابووری، سیاسی و یاسادانان تاوتوێکراوە.

نووسینگەی عەلی زەیدی رایگەیاند “هاوپەیمانیی ئیدارەدانی دەوڵەت گفتوگۆی لەبارەی دۆخی ئابووری، دارایی و وەبەرهێنان، پڕۆژەی شارە نوێیەکان، پڕۆژەی دابەشکردنی ملیۆنێک پارچە زەوی و گرنگی بەردەوامبوون لەو رێکارانەی کرد کە بەشدارن لە پاڵپشتیکردنی وەبەرهێنان و چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون دەکەن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد “هاوپەیمانێتییەکە پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوخۆیی و گۆڕانکارییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی تاوتوێ کردووەو جەختی لە گرنگی یەکخستنی هەڵوێستی نیشتمانی و پاراستنی سەقامگیریی، سەروەریی و بەرژەوەندییە باڵاکانی عیراق کردووەتەوە”.

ئەوەشی خستەڕوو “هاوپەیمانێتییەکە جەختی لەسەر پێویستی دوورخستنەوەی عیراق لە لێکەوتەکانی سزاکانی ئەمەریکا کە بەسەر هەندێک وڵاتدا دەسەپێندرێن، چونکە عیراق بە بارودۆخێکی دارایی سەختدا تێدەپەڕێت کە بەرگەی سەرکێشی ناگرێت”.

ب ح

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان