گۆڵدمان ساكس: چاوه‌ڕێى گرانبوونى ئاڵتوون بن

مه‌ودا میدیا-

بەپێی توێژینەوەکانی بانكى گۆڵدمان ساکس، پێشبینی دەکرێت زێڕ لە نیوەی دووەمی ساڵی 2026 بەردەوام بێت لە به‌رزبوونه‌وه‌، ئەمەش به‌ پاڵپشتی کڕینی بەردەوامی بانکی ناوەندیی و دابەزینی چاوەڕوانییەکانی بەرزکردنەوەی رێژەی سوودی ئەمه‌ریکایە.

بانکەکە پێشبینیی دەکات تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی هەر ئۆنسێک زێڕ بۆ 4900 دۆلار بەرزبێتەوە، کانزا بەنرخەکە نزیکەی 15% لە نزمترین ئاستی ناوەڕاستی مانگی تەمموزەوە بەرزبووەتەوە و لە 25ى ئابدا گەیشتووەتە نزیکەی 4600 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک.

بۆچی زێڕ بەرز دەبێتەوە؟

بەپێی وتەی لینا تۆماس، شرۆڤەکاری باڵای کاڵاکان لە کۆمپانیای گۆڵدمان ساکس و دان سترۆڤن، هاوسەرۆکی توێژینەوەی کاڵا جیهانییەکان، داواکاری بانکی ناوەندیی یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییە پێکهاتەییەکانی نرخی زێڕ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى نزیكدا نرخه‌كه‌ى به‌رزده‌بێته‌وه‌.

ع

بابەتی تر

نوێترین هەواڵەکان