مهودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئهمڕۆ دووشەممە له راگەیەندراوێکدا رهتى دهكاتهوه هیچ حاڵهتێكى ڤایرۆسى هانتا تۆماركرابێت.
له راگهیهندراوهكهى وەزارەتی تەندروستیی هاتووه “لە هەفتەی رابردووەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) بە وردی چاودێری دۆخەکە دەکەین، ڤایرۆسی هانتا نەخۆشییەکی گواستراوەیە و لە رێگەی قرتێنەرە تووشبووەکان یان دەرهاویشتەکانیانەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ، بەتایبەت لە کاتی هەڵمژینی تۆزی پیسبوو لە شوێنە داخراوەکاندا”.
باس لهوهشكراوه “نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە (تا، ماندووبوونی زۆر، سەرئێشە، ئازاری سک و ماسولکە، رشانەوە و تەنگەنەفەسی)، رێژەی مردنیش تێیدا لەنێوان 20٪ بۆ 50٪ دایه”.
ههروهها “سەرجەم رێوشوێنە تەکنیکی و تاقیگەییەکان گیراونەتە بەر و لە ئێستادا هیچ سنووردارکردنێکی گەشتوگوزار و بازرگانی بەهۆی ئەم ڤایرۆسەوە لە ئارادا نییە”.
ع